Welcome to Zanai Kurd
بەخێربێن بۆ ماڵپەری زانای کورد
At Zanai Kurd, we believe in the power of higher education to transform lives
زانای کورد ماڵپەرێکی زانستی کوردیە هەوڵدەدات بۆ گەیاندنی بابەتی زانست بۆ ئەوکەسانی خۆشەویستگوزاری زانستن لە کوردستان یان دەرەوەی کوردستان
ئەم ماڵپەڕە لەلایەن د. شیروان نوری میرزا غفورەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەڕێوەدەچێت. زانای کورد ماڵپەڕێکی زانستی بێلایەنە و دوورە لە ململانێی سیاسی و بەخێرهاتنی هەموو جۆرە ڕەخنەیەک دەکات کە بزانێت مەبەستی پێشخستنی زانستی بەدواوەیە
This website is a scientific site which is run and supervised by Dr Sherwan Kafoor. It is a neutral site far from political controversies and welcomes comments that support the scientific cause of the website.
زانست و سەردەم
لە سالانی ٩٠ کاندا هەندێک لە زانایانی کورد لە لەندەن دەستیانکرد بە دامەزراندنی گۆڤارێکی زانستی بەناوی زانست و سەردەم.. مەبەستی دەرکردنی ئەم گۆڤارە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ووتاری زانستی سەردەمیانەی ئەوکاتانە بوو کە لەلایەن هەندێک لە شارەزا و پسپۆڕانی کورد لە هەندەران ئەو گۆڤارەیان دەوڵەمەند کردبوو.. بابەتەکان زیاتر لە بواری زانستی کیمیا و فیزیا وکۆزمۆلۆجی و ژینگە و تەندرووستی و دەرمانسازی ئەدوان.. یەکەم کۆپی مانگی پێنجی ١٩٩٥ دەرچوو، دواتریش دووەم کۆپی لە مانگی شەشی ساڵی ١٩٩٧ دەرچوو.. لە سەرەتادا دەبوایە ئەم گۆڤارە بە وەرزی دەربکرایە بەڵام بەداخەوە نەبوونی پشتگیری وایکرد کە بەردەوام نەبێت
ناوی هەندێک لەو کەسایەتیانەی ووتاریان دەنووسی لە دەرچووی یەکەم و دووەمی ئەم گۆڤارەدا بەڕێز: دلاوەر عەلادین، هێمن موفتی، دارا جەمیل، زیاد فازل، ئەنوەری سولتانی، زاهیر سۆران، عەلی حاجی، جەبار سالح، شیروان نوری، عدنان فرج، ڕێبوار فەتاح و ئەنوەر محەمەد.. هتد
Create Your Own Website With Webador